ئەحمەد محەمەدی شاعیر وادەڵێت
“ئەوانەی باوکیان هەیە گوناحیان دەگات بڵێن لە ژیان بێبەشین”
964+
ئاکام غەفور- سۆران
ئەحمەد محەمەد، ئەو شاعیرەی هەر زوو تاڵی سپی کەوتە سەریەوە و وتی ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینم، دەرۆیت ئاوڕ نادەیتەوە بۆ 964 دەدوێت و دەشڵێت، خەم تەمەن دیاری دەکات، نەک تەمەن خەم دیاری بکات.
بەشێکی زۆر لە هونەرمەندانی وەک کەریم کابان و ناسڕی رەزازی و عەدنان کەریم و کەمال محەمەد، شیعری شاعیر ئەحمەد محەمەدیان کردووەتە هۆنراوەی گۆرانیەکانیان و لەسەر زاری زۆرینەمانە، بەڵام نەمانزاینبێ نوسەری راستەقینەی هۆنراوەکە کێیە، وەک ئەحمەد محەمەد خۆی باسی دەکات، زیاتر لە 400 شیعری کراوە بە گۆرانی و قورسیشە یەکێکیان وەک جوانترین هەڵبژێرێت.
شاعیر زۆر کات وەسفی کازم ساهیر قەیسەری گۆرانی عەرەبی دەکات لە نوسینەکانی لە فەیسبوک، هۆکارەکەشی بۆ تێکەڵاوبوونیان لە گۆرانیەک دەگەڕێتەوە کە ئەم ئەحمەد محەمەد بۆی نوسیوە و پێی وتین، پەیوەندیەکەمان تەنیا ئەدەبی و هونەریە.
یەکێک لە بەرهەمە تایبەتەکانی ئەحمەد محەمەد گۆرانی ئەی تەمەنی پڕ ئەسرینی کەریم کابانە، کە لە تەمەنی 18 ساڵی شیعرەکەی نوسیوە و دەڵێت، زۆر زوو سەرم تاڵی سپی تێکەوت هەر ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ نوسینی ئەو شیعرە و قورسترینی بەشی ژیانیشی لەدەستدانی باوکی بووە.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح