چەند ژنێک بە جلی کوردییەوە یادی رۆژی هەشتی مارس دەکەنەوە _ وێنە: ئەرشیف
"بە ناوناتۆرەی بێ بنەما ئەو کارە دەکرێ"
سبەی رۆژی ژنانە؛ مافی مرۆڤ لە خەمی کوشتنی ئەوانە
964+
ئەحمەد مستەفا
“هێشتا گوێ بیستی کوشتنی ژنان دەبین بەبیانوی جیاوازو ناوو ناتۆرەی بێ بنەماوە کە تەواو پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و ناوەرۆکی ئایینە ئاسمانیەکانەو کە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ کوشتنی ژنان و جیاوازی کردن نین بەرامبەر ژنان.مافی مرۆڤ بەبۆنەی ٨ی ماڕس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان”.
ئەوە بەشێکە لە پەیامی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، کە ئەمشەو هەینی 7.3.2025، بەبۆنەی رۆژی 8ی مارس رۆژی جیهانی ژنان بڵاوی کردووەتەوە.
دەستەکە دەڵێت، هەمووکات ژنان هاوشانی پیاوان شانیان داوەتە بەر سەختیەکانی ژیان و لەخۆشی و ناخۆشیدا پێکەوە لەیەک سەنگەردا بوون، ئەگەرچی بەداخەوە هێشتا گوێ بیستی کوشتنی ژنان دەبین بەبیانوی جیاوازو ناوو ناتۆرەی بێ بنەماوە.
دەربارەی رۆڵیان دەستەکە دەڵێت، لە ئێستادا ژنان بوێرانەتر داکۆکی لەمافەکانی خۆیان دەکەن و خۆیان بەشدارن لەداڕشتن و هەمواری یاساکان و هەڵوەشانەوەی هەندێ لەو یاسایانەی کۆت و بەندی ژنان دەکەن، ئەوەش کاریگەری گەورەی هەبووە لەسەر کەمکردنەوەی توندوتیژی و پێشێلکارییەکان بەرامبەر ژنان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، پیرۆزبایی ئەو یادە لەژنان دەکات، دەشڵێت، جەخت لەوە دەکەینەوە پاڵپشتی تەواوی مافەکانی ژنانین و دژی هەر جۆرە توندوتیژیەک دەبین بەهەر ناوێک و لەژێر هەر پەردەیەک بەرامبەر ژنان بکرێت.