بەرد لەبن پێی بزن دەکەوێتە خوارەوە

لە رێگای گەلی عەلی بەگ ئاگاداری ئۆتۆمبێلەکانتان بن

964+

ئاکام غەفور- سۆران

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای گەلی عەلی بەگ بەردێک دەکەوێتە خوارەوە بەر سەیارەیەک دەکەوێت و بەهۆیەوە زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکە دەکەوێت.

گەلی عەلی بەگ جگە لەوەی رێگایەکی سەرەکی و گرینگی هاتوچۆیە، شاخەکانیشی لەوەڕگەی ئاژەڵانە ئەمەش بووە بە مەترسی بۆ سەر هاموشۆکارانی ئەو رێگایە و رۆژانە بەرد لە شاخەکان دێتە خوارە و چەندین جاریش بەر ئۆتۆمبێل کەوتون.

مێگر زبێر، ڤیدیۆیەکی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت،”ئەمڕۆ ئێوارە لە نزیکی کانی ماران بەردێک کەوتە خوارەوە بەر سەیارەکەمان کەوت زیانێکی زۆری مادی لێداین”.

وەک باسی دەکات و لە دیمەنەکان دیارە، مێگەلە بزنێک لە شاخەکەن و بەردەکە لە بن پێی بزنەکان هاتۆتە خوارە و بە ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.

ئەو شۆفێرە دەشڵێت، لە دوای روداوەکە چووم بۆ سناعە کە سەیارەکەم چاک بکەمەوە، لەوێ وەستایەکە وتی، ئەم ماوەیە ئەمە سێیەم سەیارەیە کە لە گەلی عەلی بەگ بەردی بەسەردا کەوتوە هاتووە بۆی چاک بکەین.

پێداچوونەوە: توانا  نەقی

شاخێك لە گەلی عەلی بەگ داڕما

شاخێك لە گەلی عەلی بەگ داڕما