کەمێک بەفریشى تێدەکەوێت

ئێوارەى ئەمڕۆ؛ دیسان بارانە

964+

وریا فەتاح

ئێوارەى ئەمڕۆ و سبەینێ بارانبارین دەستپیدەکاتەوە و لە هەندێ ناوچەى شاخاویش بەفر دەبارێت.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ هەینى 7.3.2025، ئاسمان بەگشتى هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت.

دەشڵێت، لە درەنگانی شەو کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت و زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و هەندێک کات بەشێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت.

کەشناسى هەرێم پێشبینى کردووە، لەگەڵ بارانەکە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی پارێزگای هەولێر کەمێک بەفر و کرێوە ببارێت .

لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ شەممە، کەشناسى دەڵێت، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا بارانی مامناوەند دەبارێت پاشان دەگۆڕیت بۆ نمە بارانی پچڕپچڕ لە هەندێک ناوچە، بەڵام کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان هەندێک کات لەم ناوچانە باران بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ شەممە:

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی

دهۆک : 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

ئەم دوو رۆژە باران و بەفر نابارێت

ئەم دوو رۆژە باران و بەفر نابارێت