بۆڕیی ئاوی پێگەیشت
گوندی خەندەکە لە ناحیەی ژاراوە گرفتی کەمی ئاویان نەما
محەمەد عەلی ـ پشدەر
بەشێک لە ماڵەکانی گوندی خەندەکە لە ناحیەی ژاراوە، ئاوی خواردنەوەیان بۆ رانەکێشرابوو، فەرمانگەی ئاوی ناحیەکە ئاوی خواردنەوەیان گەیاندە ماڵەکان و گرفتەکەیان چەرەسەر کراوە.
ئیسماعیل عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی ژاراوە، بە 964ـی وت، “بەشێک لە ماڵەکانی گوندی خەندەکان شەبەکەی ئاوی خواردنەوەیان بۆ رانەکێشەرابوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6.3.2025 پڕۆژەکە تەواو بوو، ئاوی خواردنەوەمان گەیاندۆتە ماڵەکان و گرفتیان نەماوە.”
پڕۆژەکە لەسەر بودجەی فەرمانگەی ئاوی ژاراوە جێبەجێکراوە زیاتر لە هەفتەیەک کاریان تێدا کردووە.
لەکۆی نزیکەی 50 ماڵی گوندەکە، نزیکەی 20 ماڵ ئاوی خواردنەوەیان نەبوو، بەدرێژی 205 مەتر بۆڕیەکی 90 ملیم ئاویان ب راکێشرا، لەگەڵیدا بەشێک لە کۆڵانەکانیشیان نۆژەن کرانەوە، پێشوتر بۆڕیی کۆڵانەکان 63 ملیم بوون، بەڵام کردویانن بە بۆڕی سێ ئینج بۆئەوەی ئاوی زیاتر بگات بە ماڵەکان و گرفتیان نەمێنێت.
بەپێی زانیاری فەرمانگەی ئاوی ژاراوە بێت، گوندی خەندەکە سەر بەناحیەی ژاراوەیە لە پشدەر، دانیشتوانەکەی نزیکەی 50 ماڵەو سەرچاوەی ئەوەکەیان لە رێگەی حەوزێکی کۆنکرێتی ئاو بە شەبەکەی گوندەکەیان دەگات.
پێداچوونەوە: هاوبەش