لە کەلار
لەکاتی کارکردن کرێکارێک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڕەکی سیروان لە قەزای کەلار، کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە ئەسکەلە کەوتۆتە خوارەوە و بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار بە 964ـى وت،”نیوەڕۆی ئەمڕۆ کرێکارێک ھێنرایە نەخۆشخانەکەمان لە کاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە کەوتبووە خوارەوە”.
“بەھۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چەند خولەکێک لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا”،رەفیق قادر وای وت.
ئاشکراشى کرد، کرێکارەکە تەمەنی 50 ساڵ بووە و خەڵکی شاری مەریوانە لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
ئاماژەى بەوەشکرد، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و توێکارى بۆ دەکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح