دوو دیمەن لە کاتی دابەشکردنی خۆراکەکە ..
حكومه‌ت و ده‌زگایه‌ك ئه‌مه‌یان كردووه
500 سه‌به‌ته‌ى خۆراك به‌سه‌ر 500 خێزانى هه‌ژار له هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز 500 سه‌به‌ته‌ى خۆراك به‌سه‌ر 500 خێزانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شكران، هه‌موو دابه‌شكردنه‌كه ته‌نیا بۆ سه‌نته‌رى پارێزگا نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێك له خێزانه‌كانى ده‌ره‌وه‌ىى هه‌ڵه‌بجه‌شی گرته‌وه.
فریاد نه‌جمه‌دین به‌ڕێوه‌به‌رى کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی هەڵەبجە JCC ، به 964ـى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن رێكخراوى فریاگوزاری ئیسلامی جیهانی – عێراق، 300 سه‌به‌ته‌ى خۆراك دابین كرا به‌ىسه‌ر 300 خێزان دابه‌شیان كردووه.
وتیشی “ئه‌و خێزانانه‌ى سوودمه‌ندبوون له هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان بوون و به‌هه‌ماهه‌نگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی دابه‌شكردنه‌كه‌مان ئه‌نجامدا”.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش دەزگای خێرخوازیی نیشتمانی کوردان 200 سەبەتەی خۆراکی به‌سه‌ر 200 خێزان دابه‌شكرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌م ده‌زگایه سه‌به‌ته خۆراكه‌كان بەسەر هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەته‌كانی شارۆچکەی تەوێڵە و بیارە دابەشکراوه.