فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان _ وێنە: AP
نزیک لە ئاوەدانی
گەڵاڵە بۆردوومان کرا؛ “تورکیا بووە”
964+
ئەحمەد مستەفا
درەنگانی شەوی چوارشەممە، سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی سنوری پارێزگای سلێمانی کردووە، بەرپرسێکی بەشی مافی مرۆڤ پشتڕاستی بۆردوومانەکەی کردەوە.
بۆردوومانەکە لەکاتژمێر 11:40 خولەکی شەو روویداوە.
کامەران عوسمان، بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی CPTی ئەمریکی بە 964ی وت، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بۆردوومانی دۆڵی “ژاژۆلان”یان لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی کردووە.
لە بارەی کاریگەری بۆردوومانەکە، کامەران عوسمان دەڵێت، بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکە لە ناو گوندی گەڵاڵە، تەواوی گوندنشینان هەستیان پێکردووە و خانووەکانیان لەریوەتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە، ئەو گوندە و شاخ و کێوەکانی نزیکی بۆردومان بکرێ، بیانووی تورکیا بۆ ئەو بۆردومانانە لە رابردوودا، بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.