لە هەولێر

پردی تەعجیل نۆژەن دەکرێتەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر بڵاویكردەوە، پردی تەعجیل كەڵكی نەماوە و نۆژەن دەكرێتەوە.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، پردی تەعجیل نۆژەن دەكرێتەوە، چونكە لە چەند شوێنێك پردەكە شكاوە و شێلمانەکانی بەهۆی بەسەرچوونی تەمەنەوە ژەنگیان هەڵێناوە.

ئاماژەیان بەوەش كردووە، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر ئەندازیار زەردەشت سەرسام سەردانی شوێنی پردەكەی كرد و رێنمایی ئەوەی داوە پەلە بكرێت لە كارەكانی نۆژەنكردنەوە.

بەپێی ئەو وێنانەی راگەیاندنی ئاوەڕۆی هەولێر بڵاویكردوونەتەوە، بنمیچی پردەكە هەڵدراوەتەوە و ئیشكردن لەو پردەدا دەستیپێكردەوە.

پردی تەعجیل دەكەوێتە نێوان هەردوو بەری گەڕەكی تەعجیل و بەپێی ئەوەی راگەیاندنی ئاوەڕۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، پردەكە مێژووی دروستكردنی بۆ پەنجاكان دەگەڕێتەوە، هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا كۆنكرێت كرا و ئێستا رێگای پیادە و ئۆتۆمبێلە و دەكەوێتە نزیك بازاڕی مۆبایلفرۆشان و شوێنێكی قەرەباڵغە لە سەنتەری بازاڕی هەولێر.

شەقام و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی گەڕەسوور - تەعجیلی شاری هەول...

شەقام و ئاوەڕۆکانی گەڕەکی گەڕەسوور - تەعجیلی شاری هەولێر تەواو دەکرێن