"لە تولفیەتییەوە ئەم ئیشە دەکەم"
تەمەنی 80 ساڵە و کاتی نەماوە بۆ نەورۆز قاتی کوردیت بۆ بدورێ
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بە نزیکبوونەوە لە جەژنی نەورۆز، بەرگدرووەکانی جلی کوردی بازاڕیان گەرمە و هەندێک لە وەستا کارجوانەکان هەر لە ئێستاوە دوکانەکانیان پڕبووە لە قوماش و مەگەر واستە بکەیت، ئەگەرنا کاتیان نەماوە قاتەکەت بۆ نەورۆز بۆ تەواو بکەن.
وەستا عومەر کە بەرگدروویەکی دێرینی سلێمانییە، بە 964ـی وت، “لە مانگێک پێش جەژنی نەورۆزەوە قوماش لە هاوڵاتیان وەرناگرم، چونکە فریا ناکەوم بۆیان تەواو بکەم”.
وەستا عومەر تەمەنی 80 ساڵە و بە قسەی خۆی لە تولفیەتییەوە دەستی داوەتە ئەو ئیشە و لە شەش ساڵییەوە بووەتە شاگرد.
ئەو دەڵێت، گەنج و پیر و جوان سەردانی دەکەن بۆ دوورینی جلی کورد و خەڵک هەیە 30 ساڵە جلی بۆ دەدوورێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری