شەقامێکی شاری سلێمانییە لە پاش شەپۆلێکی باران بارین _ وێنە: 964
لە هەولێر و دهۆک بە تەما مەبن
ئەمشەو باران دەبارێت
964+
وریا فەتاح
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە ئاسمانى هەرێم بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و لە نیوەشەودا نمەباران دەستپێدەکات.
وەک ئەوەى کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 5.3.2025، ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و ئیدارەى گەرمیان و هەڵەبجە و سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و ناوچەکانى رۆژهەڵاتى شارەکە و دەستپێکردنى بارینى نمە باران لەو ناوچانە بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا.
جەختیش کراوەتەوە، لە هەردوو پارێزگای دهۆک و هەولێر و ناوچەکانى پێشبینى باران بارین زۆر لاوازە.
لەبارەى کەشى سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسى رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەى سیلیزى
سلێمانی :19 پلەى سیلیزى
دهۆک : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک :23 پلەى سیلیزى
زاخۆ :21پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران :9 پلەى سیلیزى
سۆران :18 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 23 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 5- 03 – 2025