دیمەنی باران بارین _ وێنە. 964
ئێوارە هەورى تەواوە
سبەى شەو بارانبارین دەستپێدەکات
964+
وریا فەتاح
کەشى بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام سبەینێ ئێوارە بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت و لە درەنگانێکى شەودا نمەباران دەستپێدەکات.
کەشناسى هەرێم بڵاوى کردووەتەوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى و پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوەن.
لەبارەى کەشوهەواى سبەینێ چوارشەممە بڵاوى کردووەتەوە، بەگشتى کەشى سبەینێ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هاتنى کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشورى هەرێم و بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان.
جەختیش دەکاتەوە، لەگەڵ هاتنى شەپۆلەکە لە کاتەکانى درەنگانى سبەی شەودا، نمە باران دەستپێدەکات.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ چوارشەممە :
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی :13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک :19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران :14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 4- 03 – 2025