بۆ ئه‌وه‌ى قه‌زاكه بێ‌ئاو نه‌بێت
كاره‌باى مۆلیده له هه‌ریر و باتاس كرایه 24 كاتژمێرى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى هه‌ریر خشته‌یه‌كی نوێی بڵاوكردووه‌ته‌وه و كاره‌بایان كردووه‌ته‌وه 24 كاتژمێری، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نیش ده‌ڵێت، بۆ دابینكردنى ئاو بۆ ماڵه‌كان ناچاربوون ئه‌م خشته‌یه دابنێن.
له سنوورى قه‌زاى هه‌ریر 19 مۆلیده‌ى ئه‌هلی له شوێنی جیاواز كارده‌كه‌ن.
بەهۆی ئەوەی کاتی بەردانەوەی ئاوی ماڵان لە نێوان کاتژمێر 8:00ـی بەیانی تا 6:00ـی ئێوارەیە بۆیه كاره‌باكه‌یان كردووه به 24 كاتژمێر.
محه‌مه‌د ساڵح، ئه‌نجومه‌نى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانى هه‌ریر به 964ـى وت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كاتژمێره‌كانى كاره‌باى نیشتمانى كه‌مبووه‌ته‌وه بۆیه ئه‌م بڕیاره‌یان داوه بۆئه‌وه‌ى هه‌ر خێزانێك بیه‌وێت ئاو دابین بكات، كێشه‌ى كاره‌باى نه‌بێت.
وتیشی “پێدانى كاره‌باى مۆلیده به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌وكاتانه‌ش ئه‌گه‌ر كاره‌باى نیشتمانى هاته‌وه ئه‌وا مۆلیده‌كان پشوویان پێده‌درێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ماوه‌یه‌كه زۆرترین كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌نه هاوڵاتیان و ته‌نیا دوێنێى له كۆى 24 كاتژمێر 17 كاتژمێر كاره‌بایان داوه و نرخى هه‌ر ئه‌مپێرێكیش له مانگى رابردوودا له ته‌واوى هه‌ریر و كۆمه‌ڵگه‌ى باتاس 17 هه‌زار و 500 دینار بووه.