دانانی سێرڤەری نوێی تۆمارکردنی بوومەلەرزە _ وێنە: وەزارەتی گواستنەوە
وەزارەتی گواستنەوە
سێرڤەرێکی نوێمان دانا گوڕی227 وێستگەی بوومەلەرزە تۆمار دەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سیستەمێکی نوێی داتا سێرڤەری وێستگەکانی بوومەلەرزەیان خستووەتە کار کە لەیەک کاتدا، داتای 227 وێستگەی بوومەلەرزە دەکات.
وەزارەتەکە ئەوە بە دەستکەوت دەزانێ، داواشیان لە کەشناسی عێراق کردووە، سەردانیان بکەن تا هەماهەنگی نێوانیان باشتر بکەن.
وەزاتەکە ئەمڕۆ سێشەممە 4.3.2025 باس لەوەدەکات، لە رێگەی ئەو داتا سەنتەرە دەتوانرێت 227 وێستگەی بوومەلەرزە رووماڵ بکرێت و پرۆسەی شیکردنەوە و راگەیاندنی بوومەلەرزە ئەنجام بدرێت، لەگەڵ گۆڕینەوەی زانیاری لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دەوروبەر، کە ئەوەش بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەدەست هاتووە.
لە داهاتوودا بۆ دەستکەوتنی داتا و ئامارەکانی ئەم بوارە هاوڵاتیان و دەزگا پەیوەندیدارەکان پێویستە تاکە سەرچاوەی فەرمی حکومەت بەکار بهێنن بۆ دەستکەوتنی داتا و زانیاریەکانی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان، ئەم قسەی وەزارەتەکەیە.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن پەیوەندی کردووە، دکتۆر سەلمان بهادلی، سەرۆکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراقی و داوەتنامەی کرد بۆ سەردانی کردنی هەولێر و دروستکردنی هەماهەنگی لە نیوان هەردوولا بۆ میکانزمی گۆڕینەوەی داتا لە نێوانیان.