دایکی تەنیا یەک گورچیلەی هەیە
گەنجێک لە هەولێر گورچیلەیەکی بە دایکی دەبەخشێت
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
گەنجێکی تەمەنی 22 ساڵی شاری هەولێر، بڕیاری داوە گورچیلەیەکی خۆی بە دایکی ببەخشێت.
زیرەک چاوەڕوان، ئەو گەنجەیە کە گورچیلەکەی دەبەخشێت و بە 964ـی وت، دایکم یەک گورچیلەی هەیە، ماوەی سالێک دەبێت گورچیلەکەی بێ هێزبووە، حەوت مانگیشە بە شێوەی گورچیلەی دەستکرد شووشتنی بۆ ئەنجام دەدرێت .
وتیشی، گورچیلەکەی دایکم بە رێژەی %25 کاردەکات”
باسی لەوەش کرد، بەخشینی گورچیلەیەک زۆر کەمترە لەوەی ئەجر و ماندووبوونی دایکی بداتەوە.
بڕیار وایە کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو نەشتەرگەرییەکە ئەنجام بدرێت و ئەو کوڕە گورچیلەکەی بداتە دایکە 45 ساڵییەکەی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر