200 نەخۆش لە نەخۆشخانە خەوێندراون

ڤایرۆسێکی وەرزی لە ناو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبووەتەوە

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

ڤایرۆسی RSV لەناو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبووەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵانیش دەڵێت ، ڤایرۆسەکە وەرزییە، ئێستا 200 نەخۆش لەناو نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون.

ڤایرۆسی RSV پەتایەکی وەرزییە و هەموو ساڵێک لە کاتی گۆڕینی وەرز لەناو منداڵانی زیاتر تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ تا هەشت ساڵ دەگرێتەوە .

ئەمڕۆ دووشەممە  3.3.2025 د. نزار بەکر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵان لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، ڤایرۆسەکە بەهۆی گۆڕینی وەرز منداڵان تووش دەبن، نزیکەی هەفتەیەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لەناو منداڵان دا بڵاوبووەتەوە.

وتیشی، “ئێستا لەناو نەخۆشخانەکەدا 200 منداڵ بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە خەوێندراون، کە زۆرینەیان لە ژير ئۆکسجیندان، هەروەها رۆژانە نزیکەی 350 بۆ 400 نەخۆش لە ماوەی 24 کاتژمێردا سەردانی نەخۆشخانە دەکەن و چارەسەری وەردەگرن”.

ئاماژە بەوەش کرد، نیشانەكانی نەخۆشییەکە سەرەتا بریتین لە “کۆکە، پەسیو، پژمین و تا، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و سیخەی سینگ، سێ بۆ حەوت رۆژ نەخۆشییەکە دەخایێنێت و ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە و لە رێگەی هەناسەوە دەگوازرێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە خورماتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤای...

لە خورماتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی FMD