"کافائینی زۆر تێدایە"

قاوە و چا خۆرەکان موعتادەکان؛ رەمەزان بە دەرفەت بزانن

964+
ئەحمەد مستەفا

پزیشکانی پسپۆڕ کۆمەڵێک ئامۆژگارییان دەدەن، بە ئەو کەسانەی کە خوویان گرتووە بە خواردنەوەی قاوە و چا، یان کێشانی جگەرە لە بەیانیاندا و رۆژەکەیان دەستپێ دەکەن، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لەسەر باری دەروونییان دەبێت و دەبێتە هۆی گرژی و سەرئێشە بۆ هەندێکیان.

تایبەت ئێستا رەمەزانە و لە پاش بانگی بەیانی بۆ بانگی ئێوارە، هەمووجۆرە خواردن و خواردنەوەیەک وە کێشانی جگەرە، دەبێت هۆی شکانی رۆژووەکەیان.

دکتۆر مەروە حوسێنی، پزیشکی هەناوی پایەبڵند دەڵێت، رۆژوو خوویەکی تەندروستە کە سوودی بۆ تەندروستی گشتی و کۆئەندامی هەرس هەیە، بەڵام لەوانەیە هۆکارێک بێت لە پشت خراپی باری دەروونی زۆرێک لە کەسەکان کە راهاتوون بە جگەرەکێشانی زۆر یان خواردنەوەی مادەی هاندەر.

حوسێنی لەبری ئەوە داوای سود وەرگرتن لە مانگی رەمەزان دەکات بۆ کەمکردنەوەی جگەرەکێشان تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت و گونجاوە، هەروەها رێژەی خواردنەوەی مادەی هاندەر بەتایبەت قاوە کە کافاینی تێدایە، هاوکات هۆشداری دەدات لە خواردنی بەرێژەیەکی زۆر لەدوای ژەمی بەیانیان، ئێستاش بۆ بەڕۆژووبوونیان بەدرێژایی رۆژ، وایان لێدەکات تووشی بەرزی پەستانی خوێن و لێدانی خێرای دڵ و هەوکردنی گەدە ببن.

ئەو پزیشکە جەختی لەسەر پێویستی بەڕۆژووبووەکە کردووەتەوە کە پابەند بێت بە خواردنەوەی بڕێکی پێویست ئاو بۆ ئەوەی بەرکەوتەی وشکبوونەوەی لەش نەبێت، هاوکات مامناوەندی بکات لە خواردنی ماددە هاندەرەکان لەدوای ژەمی بەیانیان، کە باشترە لە 3 کوپ چا زیاتر نەبێت، لەگەڵ پەسەندکردنی چای “سەوز” و خواردنی گوێز.

مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ کێش دابەزاندن

مانگی رەمەزان بە دەرفەت دەزانن بۆ کێش دابەزاندن