بەرمیلی بۆ ئامادە بکەن

سبەی 100 لیتر نەوتی سپی بە دانیشتووانی تەقتەق دەدرێ

964+

ئەحمەد مستەفا

سبەی نەوتی سپی دەدری بە دانیشتووانی تەقتەق لە کۆیە و گوندەکانی دەوروبەری، دەتوانن بچن لە بەنزینخانەی حکومی تەقتەق وەری بگرن، چونکە لەوێ دابەش دەکرێت.

لە ئاگاداریییەک کە ئیدارەی قەزاکە ئاڕاستەی، دانیشتوانی تەقتەق و گوندەکانی دەوووبەری کردووە و 964 بینیوویەتی دەڵێ، سبەی یەکشەمە 2.3.2025، لە بەنزینخانەی تەقتەقی حوکمی نەوتی سپی حکومی دابەش دەکرێت.

بڕیارەکە وایە، بۆ هەر خێزانێک بڕی 100 لیتر بە عەداد و بە نرخی 30 هەزار دینار دابەشبکرێ، ئەوان لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی بۆ 11:00 شەو لەوێ دەبن و نەوتەکە دابەشدەکەن.

هەرکەسێک ناوی لەلای ئەم بریکارانەیە بەرمیل بەرێت و بچێت بۆ وەرگرتنی، ” ئەنجام سـەمەد، عەیشێ حەمەتەیب و عەجیب فەقێ عەزی”.

جۆینی پردەکەی رێگای تەقتەق - کۆیە شکایەوە

جۆینی پردەکەی رێگای تەقتەق - کۆیە شکایەوە

سبەی و دوو سبەی لیژنەی بایۆمەتری دەچنە تەق تەق

سبەی و دوو سبەی لیژنەی بایۆمەتری دەچنە تەق تەق