له (به‌رمیزه)ـه‌وه كرایه (كانیه‌ڕه‌ش)
له ئیداره‌ى سۆران ناوی ناحیه‌یه‌ك گۆڕدرا و به‌م نزیكانه به‌ڕێوه‌به‌ركه‌ى ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران رایگه‌یاند، ناوى ناحیه‌یه‌كیان له سنوورى قه‌زاى سیده‌كانه‌وه گۆڕیوه، له ناوى (به‌رمیزه)ـه‌وه كراوه‌ته (كانیه‌ڕه‌ش) و به‌م زووانه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ستبه‌كارده‌بێت.
به‌رمیزه، ناحیه‌ك بوو له‌وه‌ته‌ى ساڵى 2022 سیدەکان كراوەتە قه‌زا ئه‌ویش وه‌ك ناحیه‌یه‌ك راگه‌یاندرا، ناوچه‌یه‌كى كوێستانییه و له‌سنوورى گونده‌كانیدا سەدان ماڵ نیشتەجێنە، کانیەڕەشیش یه‌كێك له گونده‌كانى بوو و کرایە ناوى ناحیەكه.
هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ 964 پشتڕاستى كرده‌وه كه ناوی ناحیه‌كه به‌پێی نووسراوێكی فه‌رمى گۆڕدراوه.
نوسراوه‌كه هى وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانه تایبه‌ت به‌م ناوگۆڕینه، به ژمارە 221 ئاڕاستەی قایمقامیەتی قەزای سیدەکان کراوە .
وتیشی “له‌مه‌ودوا ناوى ناحیه‌كه به‌شێوه‌ى فره‌مى كراوه‌ته كانیه‌ڕه‌ش و ناوى به‌رمیزه له‌سه‌ر ناحیه‌كه نه‌ماوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه و فه‌رمانگه حكومییه‌كان له‌سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه ده‌ستبه‌كار ده‌بن.