ساتی دابەشکردنی کورسییەکان. فۆتۆ: پارێزگاری سلێمانی
"شەش هەزار سەبەتەی خۆراک"
سەبەتەی خۆراک و کورسیی کارەبایی دەدرێت بە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بێبەرامبەر کورسیی کارەبایی دابینکرا بۆ ژمارەیەک خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەوانەش کە توانای داراییان کەمە بە سەبەتەی خۆراک هاوکاری دەکرێن.
ئەمڕۆ شەممە 1.3.2025، بێستوون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 30 کورسیی کارەبایی کە لەلایەن خێرخوازێک کڕدرابوون، بێبەرامبەر رادەستی خاوەن پێداویستە تایبەتەکان کران.
جگە لە کورسییەکان، شەش هەزار سەبەتەی خۆراک ئامادەکراون و بەسەر کەمئەندامان و ئەو کەسانەدا دابەش دەکرێن، کە کەمدەرامەتن و توانای داراییان کەمە.
ئەمساڵ ئەمە یەکەم جارە کورسی بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکانی سلێمانی دابین دەکرێت، لە مانگی شەشی ساڵی رابردووش 30 کورسی دیکەی کارەباییان بۆ دابینکرا.