عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە _ وێنە: میدیا خۆجێییەکان
راگەیەنراوی هەیە
پە*کە*کە ئاگربەستی راگەیاند و پابەند دەبێت بە پەیامەکەی ئۆ*جە*لانەوە
964+
ژووری هەواڵ
دوو رۆژ لەدوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆ*جە*لان، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان پە*کە*کە ئاگربەستی راگەیاند و دەڵێت، ئەگەر هێرشنەکرێتە سەریان هیچ کردەوەیەکی چەکداری ئەنجامنادەن.
ئەمڕۆ شەممە 1.3.2025، کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پە*کە*کە رایگەیاند، بە مەبەستی جێبەجێکردنی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکرات، لە ئەمڕۆوە ئاگربەست رادەگەیەنین، بابەتی چەکدانانیش تەنها بە پێشەنگایەتی پراکتیکی ئۆ*جە*لان ئامانجی دەبێت.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پە*کە*کە داوا دەکات، “بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی [خۆهەڵوەشاندنەوە] پێویستە رێبەر ئا*پۆ خۆی کۆنگرەکە بەڕێوەببات.”
لە راگەیەندراوەکەیاندا ئەوەشهاتووە، “پەیامی ئاپۆ رێگەی سەرجەم هێزە ئازادیخواز و دیموکراتەکان رووناکدەکاتەوە و وەک راگەیەندراوی سەدەیە، هەر بۆیە جێبەجێکردنی بە سەرکەوتوویی کارێکی زۆر گرنگە”.
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پە*کە*کە دەشڵێت، “پڕۆسەیەکی مێژوویی لە کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە. ئەمەش کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر پەرەپێدانی حوکمڕانی دیموکراسی و ژیانی ئازاد لە سەرانسەری جیهاندا. لەم رووەوە بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان؛ پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و جێبەجێی بکات.”
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگە و بەجێگەیاندنیشی بەهەمانشێوە گرنگە، هەربۆیە ئێمە کاردەکەین بۆ بەجێهێنانی پەیامەکەی ئۆجەلان، بەڵام سەرکەوتنی پرۆسەکە پێویستی بە گرەنتیکردنی بارودۆخی سیاسیی دیموکراتییە جگە لە چوارچێوەی یاسایی.
لە رێکەوتی 27.2.2025، پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لایەن شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی خوێندرایەوە و تێیدا ئۆجەلان داوای لە پەكەكە كرد، كۆنگرە بكەن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەك دابنێن.