یەکەم کلیپی بڵاوکردووەتەوە
هێژا سەڵاح: نامەوێت رێچکەی هونەری هەرێم و هەردی سەڵاحی برام بگرم
964+
پەری ساڵح
حەوت بران و بە خێزانێکی هونەری ناسراون و عاشقی موزیک و گۆرانین، یەک لە دوای یەک دێنە ناو دونیای هونەرییەوە و بە موزیک و ئاواز و گۆرانی وتن بە هەوادارانیان ئاشنا دەبن، ئێستا بە نۆرەش بێ نۆرەی هێژا سەڵاحە و بە کۆمەڵێک بەرهەمەوە خۆی کۆکرددووەتەوە و دەیەوێ بێتە ناو ساحەکەوە.
هێژا سەڵاح یەکەم کلیپی بەناوی مانای نییە بڵاوکردووەتەوە، بۆ 964 وتی، بێگومان سوود لە کاری براکانم دەبینم، بەڵام نامەوێ هەمان رێچکەی هونەری ئەوان بگرم و دەشمەوێت وەک هونەرمەندێکی نیشتمانی بناسرێم و بەرهەمەکانی بە زاراوە جیاوازەکانی زمانی شیرینی کوردی بێت.
هێژا سەڵاح برای هونەرمەندان هەردی و هەرێم سەڵاحە، هەرچەندی هێنامان و بردمان نەمانتوانی شەڕی لەگەڵ براکانی بۆ بنێینەوە و کارە هونەرییەکانی هەردووکیانی وەسفکرد و وتیشی، هەرێمی برام بەرهەمی تازەی ئامادەیە و چاوەڕوانی کاتی گونجاو دەکات.
هێژا سەڵاح لە ساڵی 2014 یەکەم کاری بە دوێت بۆ پێشمەرگە بڵاوکردووەتەوە، دواتر لە ساڵی 2017 گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەڵێتەوە وەک یەکەم کاری خۆی و ئیتر کاروانەکەی دەوەستێنێت.