لۆگۆی وەزارەتی کارەبا. 964+
هەواڵەکانى تر ناڕاستن
وەزارەتى کارەبا: سەرکەوتوو بووین لە پڕۆژەى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى کارەبا روونکردنەوە لەسەر پڕۆژەى دابینکردنى کارەباى 24 کاتژمێرى دەدات و دەڵێت، لەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بووین.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، لە هەندێ پەیج و ئەکاونتی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، هەواڵی ناڕاست و چەواشەکارانە بە ناوی وەزارەتی کارەبا و فەرمانگەکانییەوە لەبارەی دۆخی کارەبا بڵاو دەکرێنەوە.
“وەزارەتی کارەبا تەنیا لە رێگەی وتەبێژ و پەیجە فەرمییەکەیەوە، زانیاری و داتای پێویست لەبارەی کار و چاڵاکی و بڕیار و لێدوان و رەوشی کارەبا بڵاو دەکاتەوە”، وەزارەتى کارەبا وا دەڵێت.
لەبارەى کارەباى 24 کاتژمێرى، وەزارەتەکە دەڵێت: سەرکەوتوو بووین لە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
جەختیش دەکاتەوە، لە بەرانبەر هەر جۆرە هەوڵێک بۆ بە لاڕێدا بردنی رایگشتی و پێدانی زانیاریی هەڵە لە بارەی دۆخی کارەبا، رێوشوێنی یاسایی دەرهەق بە ئەو کەس و لایەنانە دەگرینە بەر.