نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان _ وێنە: KRI
ئێمە پشتیوانى دەکەین
نێچیرڤان بارزانى: داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت
964+
وریا فەتاح
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە پەیامەکەى ئۆجەلان دەکات، داواش دەکات په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت.
لە کاردانەوەى پەیامە مێژووییەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان کە داواى چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەى پەکەکەى کردووە، نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە،”بەگه‌رمى پێشوازی له په‌يامى به‌ڕێز ئۆجالان و بانگه‌وازه‌كه‌ى بۆ چه‌كدانان و خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌كه‌ين و داواكارين په‌كه‌كه پابه‌ند و گوێڕايه‌ڵى په‌يامه‌كه بێت و جێبه‌جێى بكات”.
دەشڵێت: هيوادارين ئه‌م بانگه‌وازه زه‌مينه‌خۆشكه‌ر بێت بۆ به‌ديهاتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ئاشتييانه.
” بێگومان سه‌رده‌مى خه‌باتى ئاشتى و مه‌ده‌نى و ديموكراسييه و له‌و رێگه‌يه‌وه ئه‌نجام و ده‌ستكه‌وتى باشتر دێنه دى، نه‌ك به چه‌ك و توندوتيژى”، نێچیرڤان بارزانى وا دەڵێت.
هەروەک پشتیوانى هەرێمى کوردستان بۆ پڕۆسەى ئاشتى دەردەبڕێت و دەڵێت: ئێمه له هه‌رێمى كوردستان پشتيوانيى ته‌واو له پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ين و هه‌رچى بكه‌وێته سه‌رشانمان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه، ئاماده‌ين رۆڵى يارمه‌تيدان و هاريكاريى بگێڕين. هه‌روه‌ها به ڕێز و پێزانينه‌وه له رۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتى ئاك پارتى ده‌ڕوانين كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵاته‌وه به بير و بڕوا و ڕوانگه‌يه‌كى ڕوونه‌وه زه‌مينه‌سازى و كاريان بۆ ئاشتى كرد.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، هیواى خۆى پیشان دەدات قۆناغى داهاتوو، بە بەشداری و هاودەنگیی لایەنەکانی دیکەش له توركيا، قۆناغى سه‌ركه‌وتنى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.