هەرێمی كوردستان
پەیامەكەی ئۆجەلان كاردانەوەی ئەرێنی لای كوردستانیان دروست كرد
964+
دیلان محەمەد
دوای بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلانی رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ حزبەكەی، كە داوای كرد كۆنگرە بكەن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەكیش دابنێن، كاردانەوەی كوردستانیان بۆ پەیامەكە ئەرێنییە و گەشبینیی دروست كردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.2.2025 لە پاركی ئازادی لە سلێمانی، شاشەی گەورە بۆ گواستنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان دانرا و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان ئامادەبوون، بەشێك لەوان بە شایی و هەڵپەڕكێ پێشوازییان لە پەیامەكە كرد.
ئەوانەی بۆ 964یش قسەیان كرد، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ پەیامەكە راگەیاند و بەهیوان پرۆسەی ئاشتی لە توركیا سەربگرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا