دیمەنێکی وۆڕکشۆپەکە لە کۆیە ... وێنە ؛ شوێنەواری هەرێم.
كارگه‌ى گه‌چ، كورتان دروو و وه‌ستاى داس و چه‌قۆ
له كۆیه كار له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پیشه كۆنه‌كانى ئه‌و شاره ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له كۆیه ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى پیشه كۆن و دێرینه‌كانى ئه‌م شاره ده‌درێت، پێشتر كار له‌سه‌ر وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كی گه‌چ كراوه، چه‌ندین پیشه‌ى دیكه‌ی ئه‌م شاره‌ش كارى وه‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت.
شوێنه‌وارى هه‌رێم له‌گه‌ڵ رێكخراوى وادى ئه‌ڵمانى كارى وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى كارگه‌یه‌كی گه‌چی له‌و شاره كردووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وۆڕكشۆپێكیان له‌باره‌ى ئه‌م پیشانه‌وه له كۆیه به‌ڕێوه‌برد.
كه‌یفی مسته‌فا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى شوێنه‌وارى هه‌رێم، به 964ـى راگه‌یاند، كارگه‌ى گه‌چه‌كه ده‌ستبه‌كار بووه و له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا ته‌واوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى شوێنه‌وارى له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێگه شوێنه‌وارییه‌كان سوودى لێوه‌رده‌گرن.
وتیشی “نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانوه دێرینه‌كه‌ى مه‌لاى گه‌وره به‌و گه‌چه‌ى كۆیه ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، گه‌چى كۆیه تایبه‌تمه‌ندى خۆی هه‌یه و وه‌كو گه‌چی شوێنه‌كانى دیكه نییه ته‌نیا بۆ ناو ژووره‌وه‌ى خانووه‌كان سوودى لێوه‌ربگیرێت به‌ڵكو به‌پێی پێكهاته‌كه‌ى بۆ دیوى ده‌ره‌وه‌ى خانووه‌كانیش به‌كار ده‌هێندرێت.
پلانى شوێنه‌وار وایه كه له داهاتوودا زیاتر په‌ره به كارگه‌كانى گه‌چی كۆیه بده‌ن و له ئێستاشدا هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه پیشه‌كانى دیكه‌ش له‌و شاره وه‌گه‌ڕ بخه‌نه‌وه، له‌وانه‌ش كورتان دروو و دروستكه‌رى چه‌قۆ و داسه‌كان، كه تایبه‌تمه‌ندى ئه‌م شاره‌یان هه‌یه.
له‌كۆیه دواى 27 ساڵ له وه‌ستان ئه‌م كارگه‌یه‌ى گه‌ج وه‌گه‌ڕ خرایه‌وه، كه له رابردوودا كۆیه به كارگه و كوره گه‌چه‌كانى به‌ناوبانگ بوو خاوه‌نى هەشت کورەی گەچ بوو.