دیمەنی ماتۆڕ و بارهەڵگرەکەی کەلار.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە ناوچەی پیشەسازی کەلار
بە رووداوی هاتوچۆ سەرنشینی ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەست دا
964+
توانا نەقی
لە ناوچەی پێشەسازی کەلار ماتۆڕێک خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرێکدا و لە ئەنجامدا سەرنشینی ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە و لێخوڕەکەشی بریندارە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیتریش برینداربوو ڕرەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
دەشڵێت، ماتۆڕێکی سێ تایە خۆی کێشاوە بە دوای بارهەڵگرێک و لە ئەنجامدا سەرنشینی ماتۆڕەکە کە لە دایکبووی 1992ـە گیانی لەدەستداوە و لێخوڕەکەشی کە لەدایکبووی 2009ـیە بریندارە.
سەبارەت بە هۆکار و شێوازی رووداوەکە تیمی هاتوچۆ گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە.