"فێڵبازبووە"
مۆبایل دزێک لە زاخۆ دەستگیر کرا
964+
توانا نەقی
لەسەر ئەنجامدانی فێڵبازی و دزینی مۆبایل تۆمەتبارێک لە زاخۆ دەستگیر کرا و دانی بەتاوانەکەشیدا ناوە کە چەند جارێک ئەو کارەی کردووە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارە بە فێڵ مۆبایلی دزیوە و کاری یەکەم جاریشی نەبووە دوای وەرگرتنی زانیاری توانیویانە دەستگیری بکەن.
ئەو دەڵێت، تۆمەتبارەکە خەڵکی زاخۆیە چووە لە شارێکی دیکە داوای مۆبایلی ئایفۆنی کردووە و بە تاکسی بۆیان ناردوو، کاتێک شۆفێری تاکسیەکە مۆبایلەکەی داوە بەدەستیەوە ئەو چووە مۆبایلێکی ساختەی خستووەتە ناو پاکەتەکەیی و بەبیانوو ناردوویەتیەوە بۆ خاوەنەکەی دواتر ئەسڵەکەی لە بازاڕ فرۆشتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمە کاری یەکەم جاری نەبووە و چەندین مۆبایلی لەناو دوکان دزیوە و لەبەردەم دادوەریش دانی بەسەرجەم دزیەکانیدا ناوە.
ئێستا تۆمەتبار (م، ع، ن) بە پێی مادەکانی 446 و 456 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.