بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران - وێنە: 964
لەپێناو جێبەجێکردنی رێنماییەکان
لە سۆران کردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی سنوردار دەکرێت
964+
ژێوار خدر
لەمەودوا هیچ کەسێک ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی و بە ئاسانی دەرمانخانە و نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی بکاتەوە لە سۆران، چونکە سەنتەری پزیشکی ونۆریبکەت کەرتی تایبەت لە ئیدارەکە ژمارەیان زۆربووە و زیاد لە پێویستی شارن، ئیتر سەندیکا پەیوەنددارەکان بڕیار لەسەر کردنەوە و نەکردنەوەیان دەدەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران رایگەیاند، ئەو هەنگاوە لەپێناو کۆنترۆل کردنی کوالیتی و جێبەجێکردنی رێنەماییەکانی تەندروستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نراوە.
دەشڵێت، لەمەودوا لیژنەی تەندروستی هەڵسەنگاندن بۆ کردنەوەی دەرمانخانە، تاقیگەی پزیشکی، نۆرینگەی یاریدەدەری پزیشکی و سەنتەری پزیشکی دەکات، لە رووی هەبوونی مەرجەکانی تەندروستی و شوێنی جوگرافی و شوێنی کارکردنیان دواتریش دەبێت لە لایەن سەندیکا پەیوەندارەکان مۆلەتی کارکردنیان پێ بدرێت، ئینجا دەتوانن شوێنەکانیان بکەنەوە و دەستبەکاربن.