سلێمانی

پەتاتە و تەماتە گران بوون و بۆ مانگی رەمەزان زیاتر گرانتر دەبن

+964

دیلان محەمەد جەزا

ماوەی چەند رۆژێکە نرخی پەتاتە و تەماتە لە عەلوەی سلێمانی بەرزبووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ مانگی رەمەزان زیاتر بەرز ببێتەوە.

سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964 وت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی پەتاتە بەرزبووەتەوە لە عەلوەی سلێمانی، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەرمایەی بەرهەمی کەم کردووە لە خوارووی عێراقەوە و لە ئێرانیشەوە نایەت، هەر کیلۆیەکی نرخەکەی بەرز بووەتەوە بۆ 900 دینار.

باسی لەوەش کرد، بەهۆی کەمبوونەوەی تەماتەی بەسڕە و هاوردەنەکردنی لە دەرەوە، رۆژ بە رۆژ نرخی تەماتە بەرز دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی رەمەزان نرخەکەی بەرزتر ببێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

کیلۆیەک پەتاتە گەیشتە هەزار و 500 دینار

کیلۆیەک پەتاتە گەیشتە هەزار و 500 دینار