پاکردنەوە وراماڵینی بەفری رێگایەک لە سۆران.وێنە.وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.
دوو ئۆتۆمبێلن
دوو حاڵەتی گیرخواردن لە ناو بەفردا لە سنووری سۆران روویداوە
964+
توانا نەقی
بەهۆی بەفری زۆرەوە بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت ئێستا ئاگادار کراونەتەوە لە دوو حاڵەتی گیرخواردن لە ناو بەفردا.
بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، کەمێک بەر لە ئێستا ئاگادارکراونەتەوە لە هەبوونی دوو حاڵەتی گیرخواردن لە ناو بەفردا.
حاڵەتی یەکەم لە باڵەکایەتی سنووری بنکەی قەسرێ لە چەقڵی شلێران حاڵەتی دووەم لەچیای حەسەن بەگ لە سنووری قەزای سیدەکان کە دوو ئۆتۆمبێلن و گیریان خواردووە.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە 964ـی وت، رووداوی گیرخواردنەکان لە دوو شوێنی جیاوازن و بۆ هەر لایەکیان دوو تیمی بەرگریی شارستانی بەڕێکەوتوون.
وتیشی، قسەیان لەگەڵ کردوون و ئەو کەسانە خۆیان گەشتیارن و سەلامەتن و هەوڵکەنیان و خستووتەگەڕ و تیمیان ناردووە بۆ رزگارکردنیان.