3800 مێگاوات هەیە

وەزارەتی كارەبا: بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان رایگەیاند، گرفتی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر چارەسەر كراوە و بارودۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە.

وەزارەتی كارەبا لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025 بڵاویكردەوە، “دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو كە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبوو، تیمەکانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی کارەبا توانیویان چارەسەری گرفتەکە بکەن و بارودۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە”.

هەروەها دەڵێن، ئێستا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 3800 مێگاوات.

وەزارەتەكە پێشتر ئەوەی راگەیاندبوو، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما لە كاتژمێر (2:00)ی شەوی رابردوو، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو و كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بە بڕی 250 ملیۆن پێ سێجا هەبوو، بەوهۆیەوە 1000 مێگاوات كارەبا کەم بووەوە.

964 پەیوەندی بە وتەبێژی وەزارەتی كارەبا كرد بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

وێستگەی گەورەی كارەبا لە دوكانە و بەشێكی قەزاكە كارەبا...

وێستگەی گەورەی كارەبا لە دوكانە و بەشێكی قەزاكە كارەبایان نییە