پێنج کەس دەستگیر کراون

شەڕەتەقەکەی پێنجوێن لەنێوان ئاسایش و پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە

964+

ژووری هەواڵ

هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێنج تۆمەتباری مادەی هۆشبەریان، لەدوای رووبەڕووبوونەوە لەناو قەزای پێنجوێن دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەناو قەزای پێنجوێن، توانیان پێنج بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکەن کە یەکێکیان بە برینداری کەوتووەتە دەست هێزەکانیان.

لە ئۆپراسیۆنەکەی ئاسایشدا، دەستگیراوە بەسەر چوار کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، 964 بڵاویکردەوە کە لە ناو بازارى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا و کەسێک بریندارە.

شەڕەتەقەکە لە نزیک فولکەى ناوبازاڕ بووە و لە ناو ئۆتۆمبێلەوە کە لە جۆرى مێگزەمینى بووە، شەڕە تەقە روویداوە.

شایەدحاڵێک کە لە نزیک رووداوەکە بووە بە پەیامنێرى 964ـى وتووە، رووبەڕووبونەوەکە لە نێوان ئاسایش کە جلوبەرگى مەدەنیان لەبەر بووە، لەگەڵ ژمارەیەک قاچاخچى مادەى هۆشبەر، روویداوە.

لەناو بازاڕى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا

لەناو بازاڕى پێنجوێن شەڕەتەقە روویدا