رێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە – تەوێڵە یەکپارچە شووشەیە و بەستوویەتی - وێنە: هاتوچۆی هەڵەبجە
شۆفێران ئاگادار بن
رێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە – تەوێڵە یەکپارچە شووشەیە و بەستوویەتی
964+
شۆڕش قادری
شۆفێران ئاگادار بن رێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە – تەوێڵە لە پارێزگای هەڵەبجە یەکپارچە شووشەیە و بەستوویەتی، بۆیە بە وریاییەوە هاتوچۆ بکەن بۆ ئەوەی تووشی کارەسات و رووداوی نەخوازراو نەبن.
عەقید عەتا بارام بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “رێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە – تەوێڵە و ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەر تا مەرزەکە بەهۆی کەشی ساردی ناوچەکە و دابەزینی پلەکانی گەرما، یەکپارچە بووەتە شەختە و بەستەڵەک و بەتەواوی بەستوویەتی”.
وتیشی، “هاتوچۆکردن لە رێگاکە ئەستەم و زەحمەتە، بۆیە حەز دەکەم لە رێی 964ـەوە داوا لە شۆفێران بکەین پابەندی رێنماییەکان بن بۆ ئەوی دوور بن لە رووداوەکانی هاتوچۆ و کارەسات”.
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرماوسۆڵەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە، رێگای ناوچە سنووری و بەرزەکان لە بەیانیاندا دەیبەستێ و هاتوچۆکردن تیایاندا ئەستەم دەبێت.