لە خوار 75 دۆلارە

جارێکى دیکە نرخى نەوت دابەزى

964+

وریا فەتاح

سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوتە، بەڵام نرخەکەى بە دابەزین دەستیپێکرد و درێژەیدا بە ناجێگیرى نرخەکەى لە سێ هەفتەى رابردوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 24.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 27 سەنت دیاری کراوە، بەمەش 16 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 24 سەنت دابەزیوە.

لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر هاتەوە خوار 75 دۆلار و وا چەند رۆژێکە رووى لەبەرزییە.

ئەمڕۆش نەوت نرخەکەی لە هەڵکشاندایە

ئەمڕۆش نەوت نرخەکەی لە هەڵکشاندایە