دوو ناوچەی دیکە پشوو رادەگەیەنن

پێنجوێن بە تەواوی کردی بە پشوو؛ سۆرانیش قوتابیان ناچنەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

سبەینێ دووشەممە لە سەرجەم فەرمانگە و قوتابخانەکانی سنووری قەزای پێنجوێن پشووی فەڕمییە، کەشەکە ساردە و بۆ سەلامەتی ئەو رێکارە گیراوەتەبەر، هاوکات لە چۆمان دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێ.

لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، پلەی گەرمی لە پێنجوێن پێنج پلە ژێر سفر بوو، هەروەها لە چۆمان شەش پلە ژێر سفر بوو.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن بە 964ی وت، لەدوای راوێژکردن لەگەڵ فەرمانگەی کەشناسی پێنجوێن بەهۆی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما لەسنوری قەزاکەماندا، بڕیارمانداوە سبەینێ دوو شەممە 24.2.2025، پشووی فەڕمی بێت لەسەرجەم فەرمانگە حکومیەکان و ناوەندەکانی خوێند.

پشووەکەی پێنجوێن، تەواوی سنووری قەزاکە دەگرێتەوە بە ناحیەکانی ناڵپارێز و گەرمک و گوندە دوورە دەستەکان.

ئەوە لە کاتێکدا، دوای رەزامەندن ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ سەلامەتی گیانی مامۆستا و قوتابیان، پەروەردەی سۆرام بڕیاریداوە، سبەی دووشەممە پشووی فەڕمی بێت لە سەرجەم قوتابخانەکانی “حکومی و ناحکومی” و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەی، جگە لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەهەمی بەرایی کە لەکاتی خۆی و بێ دواخستن ئەنجامدەدرێن.

ئەو پشووە لە کاتێکدایە، پەروەردەی هەڵەبجە رایگەیاندووە، لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری ناحیەی بیارە، بەهۆی کەشی سارد و دۆخی ناوچەکە، سبەی دووشەممە لەسەرجەم قوتابخانەکان پشوو دەبێت.

کەرکوک دوو رۆژ پشووی راگەیاند

کەرکوک دوو رۆژ پشووی راگەیاند