"تكایه خواردنى ده‌ستكردیان مه‌ده‌نێ"
ئاژه‌ڵى كێوى به‌هۆى به‌فر و برسیەتى هاتوونه‌ته ئاواییه‌كانی بارزان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى بارزان، له چه‌ند شوێنێك ئاژه‌ڵى كێوی له چیاكان نه‌ماون و رووى له ئاوه‌دانییه‌كان كردووه، ژینگه‌پارێزى بارزانیش ئامۆژگارى هاوڵاتیان دەکەن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خواردنى ده‌ستكرد نه‌ده‌نه ئه‌م ئاژه‌ڵانه.
به‌پێی گرته‌ڤیدیۆیه‌ك كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، بزنێكی كێوى له‌به‌ر ده‌رگاى ماڵێك ده‌بیندرێت و هیلاك و ماندوو ده‌رده‌كه‌وێت.
ملازم سدیق حه‌سه‌ن به‌ڕێوەبه‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنى ژینگه‌پارێزى بارزان، به 964ـى وت، له به‌شێكی ناوچه‌كانى بارزان له رۆژه ئاساییه‌كانیش ئه‌م ئاژه‌ڵانه تێكه‌ڵى ئاواییه‌كان ده‌بن و شتێكی ئاساییه.
وتیشی “له هه‌ردوو گوندى دۆرێ و لێره‌بیر ئه‌م ئاژه‌ڵانه ده‌بیندرێن”.
بارینی به‌فرێكی زۆر له چیاكانى ئه‌م سنووره و ده‌ستنه‌كه‌وتى خۆراک، واى له‌و ئاژه‌ڵانه كردووه روو له ئاوه‌دانییه‌كان بكه‌ن.
ژینگه‌پارێزى بارزان، ئامۆژگارى هاوڵاتیان ده‌كەن به هیچ شێوه‌یه‌ك خوارده‌مه‌نییه ده‌ستكردەكان و ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ى له‌ناو قوتوودان، نه‌ده‌نه ئەو ئاژه‌ڵانه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خواردنه‌كان سروشتى نین و پڕن له چه‌ورى.