رێککەوتنى نوسراومان دەوێت

ئەپیکۆر: بەمەرج ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم

964+

وریا فەتاح

کۆمەڵەی پێشەسازی نەوتى کوردستان (ئەپیکور)، ئامادەیى کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم پیشان دەدات، بەڵام مەرجى هەیە و دەڵێت:پێویستە گرێبەستی کارکردنیان لەبەرچاو بگیرێت.

ئەپیکۆر لە راگەیەنراوێکدا کە لە تۆڕى ئێکس بڵاوى کردووەتەوە، دەڵێت،”چەندین جار وتومانە، کە کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی بەندەرى جەیهانەوە، بەڵام ئەوە بە رێککەوتنێک بەدیدێت کە پارێزگاری مەرجەكانی گرێبەست و بازرگانی و ئابوری ئێستای کۆمپانیاكان بكات”.

هەروەک جەختیش دەکاتەوە، بە دەستپێکردنەوەى نەوت پێویستە عێراق و هەرێمى کوردستان بە نوسراوێک شەفافیەت و گەرەنتی پارەدان دابین بکات بەبێ دەستوەردانی سیاسی.

دوێنێ وەزارەتى نەوتى عێراق، ئامادەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى راگەیاند، هەر ئەمڕۆش شاندى دانوستانکارى هەرێم وەڵامى دایەوە کە تێیدا هاتووە، وێراى پابەندبوون بە هەمووارى یاساى بودجەى عێراق و هەناردەى نەوتى هەرێم، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت، رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی بڕێک نەوت بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بکرێت.

پێویستە پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت رێککەوتن بکە...

پێویستە پێش دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت رێککەوتن بکەین