پشووەکەی سبەینێ چەند ناوچەیەکی سۆرانیش دەگرێتەوە
بەهۆی بەفر و سەرماوسۆڵەوە
پشووەکەی سبەینێ چەند ناوچەیەکی سۆرانیش دەگرێتەوە
964+
شۆڕش قادری
دوای ئەوەی بەهۆی بەفر و سەرماوە، دەوامی قوتابخانەکان بۆ سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی پێنجوێن و هەڵەبجە راگیرا، لە بەشێک لە ناوچەکانی سۆرانیش کرایە پشوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، “دوای راوێژ لەگەڵ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قائیمقامەکان و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا بڕیاردرا لە هەر یەکە لە قەزاکانی چۆمان و سیدەکان و سنوری دۆڵی ئالانە، سبەی یەکشەممە 23.2.2025 لە گشت ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی بێت، بەڵام لە سنوری قەزای ناوەندی سۆران و خەلیفان و مێرگەسۆر دەوام ئاساییە و پشوو نییە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەسەڵات دراوە بەو قوتابخانانەی کە دەوامەکانیان لە بەیانیانە، ئەگەر کەشوهەوا نالەبار بوو، دەتوانن دەوامەکانیان بۆ سبەی یەکشەممە بخەنە پاشنیوەڕۆ، لەبەر سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیان.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران راشیگەیاندووە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە گشت قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەی سۆران وەک خۆی و لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچن، بەبێ دواخستن .