گرافیک ؛ 964+
150 ستوونى كاره‌بایان رووتكردووەته‌وه
له ناحیه‌ى رۆڤیا باندێكی دزینى كێبڵى كاره‌با ده‌ستگیر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى رۆڤیاى سه‌ر به قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش باندێكی دزینى كیبَڵى كاره‌با ده‌ستگیركراون، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئاشكراى كرد كێبڵه‌كانیان له 250 ستوونى كاره‌با لێكردووته‌وه و دزیبوویان.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ى كێبڵه‌كانیان لێ دزیوه كه‌وتووه‌ته ئۆفه‌رپاسی چه‌مه و مه‌فره‌قی چه‌مه‌ى سه‌ر به‌م ناحیه‌یه.
مه‌نهه‌ل مۆفه‌ق، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه به 964ـى راگه‌یاند، بانده‌كه له دوو كه‌س پێكهاتبوون، دواى چاودێری ورد له‌سه‌ریان له‌لایه‌ن ئاسایش به هاوكارى پۆلیس ده‌ستگیركران.
وتیشی “ئه‌و كێبڵه‌ى دزیبوویان به‌درێژایی هه‌زار و 400 مه‌تر بوو و به‌به‌هاى 20 ملیۆن دینار زه‌ره‌ر و زیانیان به فه‌رمانگه‌ى كاره‌باى رۆڤیا گه‌یاندووه”.
بانده‌كه به‌ئاسانى خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه، مه‌فره‌زه‌كانى ئاسایش و پۆلیس له سنوورى گونده‌كانى گرده‌پان و گوڵه‌زه‌رد له‌ناحیه‌ى داره‌توو چوارده‌وریان ده‌گرن و یه‌كێك له دزه‌كان به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى به ئۆتۆمبێلێكی ئاسایش داده‌دات و یه‌كێك له كارمه‌ندانى ئاسایش به سه‌ختى بریندار ده‌بێت.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌مى دادوه‌ر دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان ناوه و ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه كه ساڵی پاریش كیبڵى كاره‌بایان دزیوه، ئێستاش له به‌ندیخانه‌ى به‌رده‌ڕه‌ش زیندانى كراون.