پۆلیسی هه‌ولێر:
چوار كارمه‌ندى كۆمپانیایه‌ك له‌سه‌ر دزینى كێبڵ ده‌ستگیركراون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، چوار كه‌سیان له‌سه‌ر دزینى كێبڵ له كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندیكردن ده‌ستگیر كردووه.
چوار كه‌سه‌كه كارمه‌ندى هه‌مان كۆمپانیان، كه پۆلیس ده‌ڵێت دزییه‌كه‌یان لێكراوه.
کۆمپانیایەکی پەیوەندی و ئینتەرنێت، لە بوونی حاڵەتێکی دزینی (کێبل) پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه و سكاڵا تۆمار ده‌كات، پۆلیسیش ده‌ڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و کۆکردنەوەی زانیاری، توانیویانه بە زووترین کات شوێنی تۆمەتبارانمان دەستنیشان بکەن و ده‌ستگیریان بكه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، چوار تۆمەتباره‌كه‌ی ده‌ستگیریان كردوون بریتین له (ن. ص. ر)، (ر. ص. ر)، (م. ر. ف) و (م. ٲ. م).
ئاشكراشی كردووه، كه تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ئێستاش بەپێی ماددەی 443 له یاسای سزادانى عێراقی راگیراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوهتەبەر.