لە کەرکوک

بۆ دزینی باڵندە چوونە باخێک؛ باخەوان تەقەی لێکردن و برینداری کردن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە کەرکوک دوو دز تەماحیان کردە سەر چەند باڵندەیەکی باخەوانێک، کەوتنە بۆسەوە، تەقەیان لێکرا و بریندار کران.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادی رووداوەکەی بەم شێوەیە بۆ 964 گێڕایەوە، “چەند رۆژێکە دز دەچێتە سەر باخێک لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک لە نزیک ناوچەی پیشەسازی باکور، بەمەبەستی دزینی چەند باڵندەیەکی گرانبەها، خاوەن باخەکە پێیزانیوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆسەی بۆ داناون و بەر دەستڕێژی گولـلەی داون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دزەکان دوو گەنج بوون و برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک.

بەقسەی سەرچاوەکە، دوای رووداوەکە باخەوانەکە دەستگیر کراوە و لەئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

هەر سەبارەت بەو بابەتە، سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “دوو بریندار هێنراونەتە نەخۆشخانەی ئازادی کە یەکێکان فیشەک بەر قاچی کەوتووە و ئەوەی دیکەش بەر روومەتی کەوتووە، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی بەشی چاودێری چڕ کراوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

سێ تەقەکەرەکەی کەرکوک دەستگیر کران

سێ تەقەکەرەکەی کەرکوک دەستگیر کران

لە کەرکوک تەقە لە ئەفسەرێکی پۆلیس کرا

لە کەرکوک تەقە لە ئەفسەرێکی پۆلیس کرا