هاککەرەکە بدۆزەرەوە و پارەیەکی زۆر وەربگرە

نزیکەی 1.5 بلیۆن دۆلار ئیتریۆم دزرا و نرخەکەی هاڕەی کرد

964+

بژار رەئوف

لە ئاڵوگۆڕی بایبیت (Exchange BYBIT) بەبڕی نزیکەی 1.5 بلیۆن دراوی دیجیتاڵی ئیتریۆم هاک کرا.

دوابەدوای دزینی دراوەکە، نرخی یەک ئیتریۆم لە سێ هەزار و 700 دۆلارەوە دابەزی بۆ دوو هەزار و 600 دۆلار، هەروەها نزیکەی 5.4 ملیار دۆلار لە ئاڵوگۆڕی بایبیت (Exchange BYBIT) کشێندرایەوە.

دوای هاککردنی ئەم بڕە پارەیە، بایبیت خەڵاتێکی بۆ دۆزینەوەی هاککەرەکە داناوە کە هەرکەسێک شوێنی ئەم هاککەرە بزانێت، 10٪ـی پارە دزراوەکەی وەک خەڵات پێدەبەخشێت.

شایەنی باسە هاککەرەکە، پارە دزراوەکەی لە 39 ناونیشانی ئەلیکترۆنی جیاجیادا بڵاوە پێکردووە.

بازاڕی کریپتۆ بازاڕێکی لامەرکەزییە و چەندین دراوی تێدایە کە خەڵک بەردەوام کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکەن، گەورەترین و بەنرخترین دراویش بیتکۆینە و لەدوای ئەویش دراوی ئیتریۆم دێت.

ساڵی 2022 خراپترین ساڵ بوو بۆ کریپتۆ کە بە خراپترین شێوە هاککرا و بە بڕی 3.8 ملیار دۆلار پارەی خەڵک فەوتا و نەگەڕایەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

هەمووتان بیزانن؛ لە بەردەم 10 مەترسیداین

هەمووتان بیزانن؛ لە بەردەم 10 مەترسیداین

لە ساڵی نوێوە جزدانەکانتان دەچێتە ناو مۆبایلەکانتان

لە ساڵی نوێوە جزدانەکانتان دەچێتە ناو مۆبایلەکانتان