"کۆنەکار بووە و پێشتریش ئەو فێعلەی کردووە"

لە هەولێر کەسێک بە 25 ملیۆن دیناری ساختەوە گیرا

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر کەسێک 25 ملیۆن دیناری ساختەی پێوەگیرا، تۆمەتبار کۆنەکار بووە و پێشتریش ئەو فێعلەی کردووە، پارەکانیشی لە دەرەوی هەرێم هێناوە.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بە 964ـی وت، “لە لایەن تیمەکانمانەوە و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتبارێک بەناوی (م، ک، م ) دەستگیر کرا، کە بڕی 25 ملیۆن دیناری ساختەی عێراقی پێبووە لە جۆری 25 هەزاری”.

“ئەو تۆمەتبارە کوردە و خەڵکی هەولێرە، پارەکەشی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێناوە و بەنیازبووە لەناو بازاڕ ساغی بکاتەوە”،  موقەدەم ئەردەڵان وای وت.

باسی لەوەشکرد، تۆمەتبارەکە فریا نەکەوتووە ئەو پارەیە لەناو بازاڕ ساغ بکاتەوە، ئاسایش پێیزانیوە و دەستگیری کردووە.

وتەبێژی ئاسایشی هەولێر ئاشکراشیکرد، تۆمەتبارەکە چەند جارێکی تر بەهەمان شێوە دراوی ساختەی لابوە و لە شارەکانی خواروی عێراق ئەم دراوە ساختانەی ساغ کردووەتەوە.

لە هەولێر تۆمەتبارێک کە حەوت ئۆتۆمبێلی دزیوە دەستگیرک...

لە هەولێر تۆمەتبارێک کە حەوت ئۆتۆمبێلی دزیوە دەستگیرکرا