دیمه‌نێكی قه‌زاى چوارتا له وێكیپیدیا وه‌رگیراوه.
"له رابردوو رووبه‌ڕووى زۆر حاڵه‌ت بوینه‌ته‌وه"
شاره‌وانى چوارتا بۆ رووداوه نه‌خوازراوه‌كان خۆى ئاماده كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانى چوارتا، ئاماده‌كارى كردووه بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆى به‌فر و باران بارین له‌سنووره‌كه‌یان رووبه‌ڕووى هاوڵاتیان ببێته‌وه، سه‌رۆكى شاره‌اونیش ده‌ڵێت، له رابردوودا زۆر حاڵه‌ت هه‌بووه بۆیه ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه.
شاره‌وانى ئاگادارییه‌كی بۆ ته‌واوى هاوڵاتیان و گوندنشینانی سنوری مەڵبەندی قەزای شارباژێر و ناحیەکانی دەوروبەرى بڵاوكردووه‌ته‌وه، کە لەکاتی بونی هەر رووداوێکی نەخوازراو بەهۆی بەفرو و لافاو و ئاستەنگییەکانەوە په‌یوه‌ندی به تیمه‌كانیانه‌وه بكه‌ن.
سدیق ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكى شاره‌وانى چوارتا، به 964ـى راگه‌یاند، له ساڵانى رابردوودا له وه‌رزى زستان رووبه‌ڕووى زۆر حاڵه‌تى جیاواز بوونه‌ته‌وه بۆیه ئه‌مساڵ ئاماده‌كارییه‌كانیان چڕتر كردووه‌ته‌وه و زووتریش هاوڵاتیانیان له‌و ئه‌گه‌رانه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “داخرانى رێگاكان یه‌كێكه له‌و ئه‌گه‌رانه‌ى كه رووبه‌ڕووى سنووره‌كه‌مان ببێته‌وه به‌تایبه‌تیش به‌هۆى به‌فر بارینه‌وه”.
ساڵانى رابردوو، بارینى به‌فرێكی زۆر رێگاى سه‌ره‌كى ناحیه‌ى باسنێى به ته‌واوى گونده‌كانه‌وه داخست و ئه‌مه‌ش چه‌ند كاتژمێرێك هاتوچۆ وه‌ستا و گرفت بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیانیش دروست بوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وه‌كو شاره‌وانى دوو شوفڵ و گرێده‌رێك و كاسیحه‌یه‌كى به‌فر راماڵینیان له باسنێ هه‌یه و له سنوروى 40 گونددا كاره‌كانى شاره‌وانى پێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
چوارتا قه‌زایه‌كی سه‌ر به پارێزگاى سلێمانییه چوار ناحیه له سنووره‌كه‌یەتى و به‌هه‌موویانه‌وه له 200 گوند پێكدێت و جگه له ناوه‌ندى قه‌زا هه‌ر ناحیه‌یه‌ك شاره‌وانییه‌كی تایبه‌ت به خۆى هه‌یه.