"سیمای شار جوان دەکەین و ئاستەنگییەکان ناهێڵین"

لە کەرکوک تابلۆ و ریکلامی بێ مۆڵەت لە شەقام و شۆستەکان لادەبرێن

964+

شۆڕش قادری

لە کەرکوک هەڵمەتێک بۆ لابردنی تابلۆ و ریکلامی بێ مۆڵەت لەسەر شەقام و شۆستەکان دەستیپێکرد و ئامانج لێی، نەهێشتنی ئاستەنگییەکانی هاتوچۆ و جوانکردنی سیمای شارە.

عەدنان شکور لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ شەممە 22.2.2025  هەڵمەتێکی بەرفراوانمان بۆ لابردنی تابلۆی بێ مۆڵەت و ریکلامی سەر شەقام و شۆستەکان دەستپێکرد بە ئامانجی جوانتركردنی سیمای شارەکە و لابردنی ئاستەنگییەكانی بەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران”.

“سەرەتا دوکانداران و کاسبکاران بۆ لابردنی تابلۆکانیان ئاگادار دەکەینەوە، ئەگەر لایان نەبرد، خۆمان لێیاندەکەینەوە و لایان دەبەین، ئەگەر دووبارە دایانبنێنەوە، سزایان دەدەین”، عەدنان شکور وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتەکەیان بەردەوام دەبێت و لە هەر شەش کەرتەکەی شارەوانی کەرکوک ئەنجام دەدرێت.

رێگاوبانه‌كانی كه‌ركوك رێكده‌خرێنه‌وه‌

رێگاوبانه‌كانی كه‌ركوك رێكده‌خرێنه‌وه‌

لەمەودوا زمانی کوردی لە فەرمانگە و سەر تابلۆکانی کەرکو...

لەمەودوا زمانی کوردی لە فەرمانگە و سەر تابلۆکانی کەرکوک بەکاردەهێندرێت