"شاخەکە بەردەوام مەترسی هەرەسهێنانی لەسەرە"

رێگاوبانی سلێمانی چارەسەری گونجاو بۆ رێگای بەردەم تونێلی دەربەندیخان دەدۆزێتەوە

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەردێکی تر لە شاخی سەر تونێلەکەی دەربەندیخان بەربۆوە و دیواری راگری بەردەم تونێلەکەی رووخاند، قایمقام پەنای بۆ رێگاوبانی سلێمانی برد و داوای لێکردن، چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “شاخی سەر تونێلەکەی دەربەندیخان بەردەوام مەترسی هەرەسهێنان و بەربوونەوەی بەردی لەسەرە، بۆیە داوام لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی کردووە، بۆ ئەوەی سبەینێ لێژنەیەک بنێرن و دەرخستەیەک بکەن و چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە”.

پێشتریش چەند جارێک بەردی گەورە لە شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان کەوتوونەتە خوار، هەندێک جار رێگای تونێلەکەیان گرتووە و  ئاستەنگی هاتوچۆیان دروست کردووە.

ئامادەکاری بۆ دووبارە داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەند...

ئامادەکاری بۆ دووبارە داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان دەکرێت

رۆژی سێشەممە 5.11.2024 سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان قسەی بۆ  964 کرد و وتی، ” چەند بەردێکی گەورە لەسەر شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان هەن کە مەترسی کەوتنەخوارەوەیان هەیە، بۆیە چەند حەفارە و بارهەڵگر و ئامێرێکمان برد و دەستمانکرد بە لابردنی گڵ و خۆڵی پشت بەربەستەکانی بەردەم تونێلەکە، بۆ ئەوەی ئەگەر بەرد و گڵی سەر شاخەکە داڕما، بکەوێتە پشتی بەربەستەکە و نەکەونە سەر جادەکە”.

بەقسەی سلێمان محەمەد، ئەگەر ئەو کات ئەو ئامادەکارییەیان نەکردایە، پێدەچوو ئەمڕۆ ئەو بەردە بکەوتایە سەر جادەکە، رێگاکەی بگرتایە و مەترسی گەورەتری دروست بکردایە.

مەترسی داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان نەڕەویوەتە...

مەترسی داڕمانی شاخی سەر تونێلی دەربەندیخان نەڕەویوەتەوە

لە پشتی تونێلی دەربەندیخان تا گوندی سیارە نۆژەن دەکرێت...

لە پشتی تونێلی دەربەندیخان تا گوندی سیارە نۆژەن دەکرێتەوە