دیمەنێک لە پێکدادانەکەی گوندی گوهەرزی _ وێنە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
لە گوهەرزی چی روویداوە؟
هە*پەگە: هەر ئۆتۆمبیلێک ئاڵای کوردستانی لەسەر نەبێ دەیپێکین
964+
ئەحمەد مستەفا
لە کاتێدا سێ گەریلا چوونەتە، گوندی گوهەرزی دوێنێ هەینی 21.2.2025، کەوتوونەتە بۆسەیەکی سەربازانی تورکیا و گیانیان بەخشیوە “وەک هەپەگە دەڵێ، سەربازەکان جلی مەدەنییان لەبەردا بوە”، باسی لەوەشکردووە، لە زاپ 10 سەربازیان کوشتووەتەوە.
ئەو گوندە، ناوچەیەکی سنورییە و لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆکە، یەکێکە لەو گوندانەی کاریگەری پێکدادانە سەربازییەکانی لەسەرە، هەر ئەوکات دیمەنی پێکدادانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، بەڵام کەس وردەکارییەکەی نەزانی.
هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” باڵی سەربازی پەکەکەیە، لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ شەممە دەڵێ، لە تۆڵەی رووداوەکەی گوهەرزی، ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەیان لە زاپ ئەنجامداوە، چوونەتە سەر تەرمی 10 سەربازی تورکیا و دەست بەسەر کەرەستەی سەربازیی و چەندین کەلوپەلی سەربازیی و چەک گیراوە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکان پاراستنی گەل-هەپەگە لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ئاسمان و زەوییەوە، هێزەکانی گەریلا ئەو هێرشانەیان ئەنجامداوە و دەشڵێ، لهمهودوا ههر ئۆتۆمبێلێك لهو سنووره باشووری کوردستان، ئاڵای هەرێمی كوردستانی لهسهر نهبێت، وهكو دوژمن لێی دهڕوانن و دهیپێكن.
لە بارەی رووداوەکەی گوندی گوهەرز، یەپەگە بەم شێوەیە نوسیوویەتی؛
“لە 21ـی شوباتدا کاتێک کۆمەڵێک لە هەڤاڵانمان بە تەنیشت گوندی گوهەرزەێی سەر بە ئامێدیدا تێدەپەڕین، ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەبەردەمیاندا دەوەستێت و خیانەتکارانە هێرشیان دەکاتە سەر، لە ئەنجامدا سێ هەڤاڵمان شەهید بوون، تا ئێستا ناسنامەی ئەو شەهیدە قارەمانانە بە تەواوی لەلایەن ئێمەوە دەستنیشان نەکراوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکانەوە دەردەکەوێت کە هێرشکاران جلوبەرگی مەدەنییان لەبەردا بووە و لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا بوون، بەڵام هێشتا دیار نییە سەر بە کام هێزن، دەبێت باجی ئەو خیانەتەیان بدەن”.