.ژینگە پارێزانی خانەقین وێنە 964
لە ئۆتۆمبێلێکی پاککەرەوە بەربووەتەوە
لە خانەقین ژینگەپارێزێک لە کاتی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
ئەمڕۆ شەممە 22.2.2025 لە کاتی کارکردندا ژینگەپارێزێک لە ئۆتۆمبێلێکی پاککەرەوەی شارەوانی بەر دەبێتەوە و پاش ماوەیەکی کەم گیان لەدەست دەدات.
عەلی ئەحمەد، چاودێری ژینگەپارێزانی شارەوانی بە 964ـی وت، “نزیک کاتژمێر 11:30 بە تەلەفون ئاگادار کرامەوە کە یەکێک لە ژینگەپارێزەکانمان لە نزیک گەڕەکی دارەکونارە لە کاتی سوڕانەوە لە ناو عارەبانەی تراکتۆرێکی پاککەرەوە بەربووەتەوە و دەماودەست گەیەنراوەتە نەخۆشخانە”.
دکتۆر شوان شاکر، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین بە 964ـی وت، ژینگە پارێزەکە تەمەنی 43 ساڵە و بەسەر سەریدا کەوتبوو، گەیەنرایە نەخۆشخانەی خانەقین بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی سەرکەوتوو نەبوون و گیانی لەدەستدا.
شۆفێرەکە رادەستی پۆلیسی خانەقین کراوە بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە و کاری پێویست و لە گرتوخانە دەمێنێتەوە تاکو دەرچوونی بڕیاری دادوەر.
پێداچوونەوە: هاوبەش