لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
تا 25ـى ئەم مانگە
ماوەی گرێبەستی کۆمپانیاکانى حەج و عومرە درێژکرایەوە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتیى گشتى حەج و عومرەى کوردستان، ماوەى ئەنجامدانى گرێبەستى کۆمپانیاکانى حەج و عومرەى بۆ 25ـى ئەم مانگە درێژکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە بڵاوى کردەوە، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و لەبەر ئەوەی بەشێک لە خاوەن کۆمپانیاکان لە سعودیە بوون، ماوەی ئەنجامدانی گرێبەست تا رۆژی سێشەممە 25.2.2025 درێژکرایەوە.
جەختیش دەکاتەوە، سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەى ناویان بۆ وەرزى حەجى 2025 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانى بهشی یاسایی بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی حهج و عومرهی كوردستان بكهن به مهبهستی واژۆكردنی گرێبهست.
“ههر كۆمپانیایهك دوابكهوێت مافی بهشداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایهكی یهدهگ له شوێنی دادهنرێت و ئەگەر هەر خاوەن کۆمپانیایەک ئامادەنەبوو دەتوانێت بریکارەکەی یان پارێزەرەکەی خۆی بنێرێت”، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى حەج و عومرە وا دەڵێت.
داواشى کردووە، ئهو كۆمپانیانهی كه گرێبهستی عومرهیان نهكردووه، پێویسته بڕی پێنج ههزار دۆلار لهگهڵ خۆیان ببەن وەک بارمتە.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیى حەج و عومرەى کوردستان، رۆژى 20.2.2025تى وەک دوامۆڵەت بۆ ئەو کۆمپانیایانە دیارى کردبوو.
پێشتر کاروان ستوونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە 964ـی وتبوو، لە هەرێمی کوردستان 100 کۆمپانیای حەج وعومەر ناویان لای ئەوان تۆمارە و دەبێت ئێستا تا 20.2.2025 گرێبەستەکانیان واژۆ بکەن ئەگەر دوا بکەون لەو کاتە مافی بەشداریکردنیان نامێنێت و کۆمپانیای یەدەگ لە شوینیان دادەنرێت.
“ئێمە لیژنەی تایبەتمەندمان هەیە هەر کۆمپانیایەک مافی عومرەکار بخوات یان کەموکورتی لە کارەکانیان هەبێت لەو پارەیەی کە لایەنە وەک بارمتە مافی هاوڵاتییەکە دەگەڕێننەوە و سزای کۆمپانیاکە دەدەن” کاروان ستوونی وای وت.